ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ككردنی هێزه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی شاری سلێمانی ده‌درێت

بارودۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌

به‌ پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌ نێو توڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ روو كه‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ لایه‌ن گروپێكی چه‌كداره‌وه‌، چه‌ككراون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌ێنێت: پاش ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ گوایه‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ لایه‌ن گروپێكی چه‌كداره‌وه‌، چه‌ككراون، وێرای ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌، رایده‌گه‌ێنین كه‌ له‌ نێوان ئه‌فسه‌رێك و دوو كارمه‌ندی هێزه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی له‌ده‌رچوندابوون لێكتێنه‌گه‌یشتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه‌ روویداوه‌و بارودۆخه‌كه‌ هه‌رزوو كۆنترۆڵكراوه‌.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانیان چه‌ك كرابێت، هه‌روه‌ك راشیده‌گه‌یه‌نین كه‌ لێپرسراوێك و چوار كه‌س له‌و گروپه‌ ده‌ستگیركراون و له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ به‌ندن و ده‌ستیش گیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری M4 و ده‌مانچه‌یه‌كدا.

ئاماده‌كردنی: رزگار