مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی محەممەد حەمە نیزام دەكات

هاوبەشی خەمی خانەوادەكەتانین


بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
 
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەممەد حەمە نیزام
 
بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كوێخا (محەممەد حەمە نیزام) موختاری گوندی بامۆك و كەسایەتیی دیاری هەڵەبجە، دڵگران بووین.
 
هاوبەشی خەمی خانەوادەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی‌ ئێوە و خزم و دۆست و هەڤاڵانتان دەكەین.
 
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
 
اناللە وانا الیە راجعون.
 
مەكتەبی سەرۆك