دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە رێژین جەبار دەکات

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین


هەڤاڵی بەڕێز رێژین جەبار

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول، مامی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (محەمەد خدر)مان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.

  انا للە وانا الیە راجعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

پارتی دیموکراتی کوردستان