به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای جیهان له‌ گه‌ڕه‌كێكی شاری به‌سرا تۆمار كراوه‌

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو

به‌ پێی وێستگه‌یه‌كی ئه‌مریكی به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ جیهان له‌ گه‌ڕه‌كی حوسێن له‌ شاری به‌سرا تۆمار كراوه‌.

وێستگه‌ی بلاسێرڤیلی له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا خشته‌یه‌كی له‌مه‌ِر به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ جیهان بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا گه‌ڕه‌كی حوسێن له‌ شاری به‌سرا به‌ 52 پله‌ی گه‌رمی له‌ ریزی یه‌كه‌می جیهاندایه‌ و ناوچه‌ی موتڕه‌به‌ی كوه‌یتیش به‌  51،8 له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌.

 له‌خشته‌كه‌دا پله‌كانی گه‌رمای پێنج شاری عێراق و نۆ شاری كوه‌یت و شارێكی ئێرانی له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو خراوه‌ته‌ روو.

ئه‌مه‌ش خشته‌كه‌یه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ جیهان ..

 

ktv

ئاماده‌كردنی: رزگار