ئێران هه‌شت ئه‌ندامی داعشی له‌ سێداره‌ دا

به‌هۆی هاوكاری و حه‌شاردانی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی ساڵی رابردوو

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی تاران رایگه‌یاندووه‌: به‌هۆی هاوكاری و حه‌شاردانی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی ساڵی رابردوو بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی ئێران و گۆڕی رابه‌ری شۆڕشی ئه‌و وڵاته‌ خومه‌ینی، هه‌شت ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ سێداره‌ دران.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی تاران، هه‌شت ئه‌ندامی داعش كه‌ به‌هۆی هاوكاری و حه‌شاردانی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی ساڵی رابردووی سه‌ر بینای په‌رله‌مانی ئێران و گۆڕی رابه‌ری شۆڕشی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، له‌ سێداره‌دران.

دادگای ئێران، مانگی ئایاری رابردوو سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ركردبوو.

له‌ 7ی حوزه‌یرانی ساڵی 2017دا، له‌ تاران پایته‌ختی ئێران، هێرشێكی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر بینای په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ و به‌ بۆمبیش هێرشكرایه‌ سه‌ر گۆڕی خومه‌ینی كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌وكاته‌ش رێكخراوی داعش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشه‌كه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی خۆی.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: AA