پێرێز داوا له‌ڕۆناڵدۆ ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه‌ مه‌درید

ڕۆژنامه‌كانى جیهان ڕۆناڵدۆ په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌یۆڤانتۆسى ئیتاڵی


 به‌پێی سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له‌وڵاتى ئیسپانیاوه‌  ڕایده‌گه‌ێنێن ، پێرێز سه‌رۆكى یانه‌ى ڕیال مه‌درید داوای له‌ڕۆناڵدۆ كردووه‌ له‌ئه‌گه‌ری ڕۆیشتنى له‌ڕیزه‌كانى یانه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ ئێستا نه‌ڕوات ، به‌ڵكو داوای كردووه‌ بگه‌ڕێـته‌وه‌ مه‌درید له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا واز هێنانى خۆی و ڕۆیشتنى له‌ڕیزه‌كانى یانه‌دا ڕابگه‌ێنێت . 

تا دێت هه‌واڵى ڕۆیشتنى ڕۆناڵدۆ گه‌رمتر ده‌بێت تایبه‌ت زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌ وه‌رزشیه‌ جیهانیه‌كان باس له‌په‌یوه‌ندی كردنى  ڕۆناڵدۆ به‌یانه‌ى یۆڤانتۆسه‌وه‌ ده‌كه‌ن 


ئه‌وه‌ى تا ئێستا هه‌بێت جگه‌ له‌سه‌ردێر و هه‌واڵی ڕۆژنامه‌كان له‌سه‌ر ڕۆیشتنى ڕۆناڵدۆ له‌ڕیزه‌كانى ڕیاڵ مه‌درید ، هیچ هه‌واڵێكى فه‌رمى نیه‌ كه‌یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید له‌هه‌ژماری خۆی ئاماژه‌ به‌ڕۆیشتنى كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بدات

شوان عه‌زیز