هونه‌رمه‌ندی میللی "حه‌مه‌ جه‌زا زه‌نگه‌نه‌" كۆچی دوايی كرد

به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6/7/2018 هونه‌رمه‌ندی میللی شاری سلێمانی حه‌مه‌ جه‌زا زه‌نگه‌نه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوای كرد.

هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ جه‌زا زه‌نگه‌نه‌ نه‌خۆشی دڵی هه‌بوو به‌ نیازی نه‌شته‌رگه‌ری بوو به‌ڵام ئه‌مرۆ به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ كۆچی دوای كرد.

 شایانی باسه‌ هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ جه‌زا زه‌نگه‌نه‌ له‌ دایك بووی ساڵی 1956 ی شاری سلێمانیه‌ و ماوه‌ی زیاتر له‌ 40ساڵه‌ له‌ بواری هونه‌ری میللیدا كاری كردوه‌ ئەمڕۆ یەكەم رۆژی پرسەكەیەتی لە مزگەوتی عومەری كوڕی خەتاب، له‌سلێمانی

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی