نه‌رویچ ژنە سیاسەتمەدارێكی كورد ڕاده‌ستى حكومه‌تى توركیا ده‌كاته‌وه‌

ناوى "گولیزار تاشدەمیر"ه‌و زیاتر لە 20 ساڵە وەكو چاڵاكوانی مەدەنی كار دەكات


حكومەتی نه‌رویچ ژنە سیاسەتمەدارێكی كوردی توركیای رادەستی حكومەتی وڵاتەكەی كردەوە.

گولیزار تاشدەمیر، ژنە سیاسەتمەداری كورد، كه‌ لە ناوەڕاستی ساڵی 2015ەوە روویكردۆتە وڵاتی نەرویج و داوای مافی پەنابەری لەو وڵاتە كردووە، بەڵام داواكەی لەلایەن حكومەتی نەرویجه‌وه‌ رەتكرایەوەو دوێنێش رادەستی توركیا كرایه‌وه‌.

گولیزار تاشدەمیر، زیاتر لە 20 ساڵە وەكو چاڵاكوانی مەدەنی كار دەكات و ئه‌مسال دوای ئەوەی داوای مافی پەنابەرێتی لەلایەن نەرویجەوە رەتكرایه‌وە، ناوبراو چووه‌تە ئەڵمانیاو داوای مافی پەنابەرێتی له‌ ئه‌لمانیا كردووە، بەڵام بە بیانووی پەیمانی دبلن ناوبراو لە ئەڵمانیاوە گەڕێندراوەتەوە نەرویج و پێشتریش لەلایەن حكومەتی توركیاوه‌ داواكراوبوو، بۆیه‌ حكومه‌تى نه‌رویج ئه‌و داوایه‌ى توركیاى به‌هه‌ند وه‌رگرت و تاشده‌میرى راده‌ستى حكومه‌تى توركیاى كرده‌وه‌، به‌لام تاكو ئێستا ئاشكرا نییه‌ كه‌ ئایا ناوبراو له‌ توركیا دادگایی ده‌كرێت یاخۆد سزای ترى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.