نووسه‌ر و وه‌رگێڕ جه‌بار سابیر (ده‌فته‌ری شیعری عاشقان)ی بڵاوكرده‌وه‌

به‌رهه‌می شاعیره‌ فارسه‌كانن

له‌ نوێترین كاری وه‌رگێڕانیدا نووسه‌ر و وه‌رگێڕ جه‌بار سابیر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ شیعریی بیانی له‌ ژێر ناونیشانی "ده‌فته‌ری شیعری عاشقان" بڵاوكرده‌وه‌.

 ئه‌م كتیبه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌كه‌ له‌و شیعرانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی ده‌ ساڵی ڕابردوودا وه‌رگێڕ كاری له‌سه‌ر كردوون و به‌شی هه‌ره‌ زۆری شیعره‌كانیش به‌رهه‌می شاعیره‌ فارسه‌كانن.

وه‌رگێڕ له‌باره‌ی ئه‌م كاره‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ به‌شی زۆری ئه‌م شیعرانه‌م ڕۆژنامه‌ و بڵاوكراوه‌كان و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردۆته‌وه‌ و پیشوازییه‌كی زۆری لێ كرا بۆیه‌ بیرم له‌وه‌ كرده‌وه‌ به‌ شێوه‌ی كتێب چاپ و بڵاوی بكه‌مه‌وه‌. گوتیشی ئه‌مه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌كه‌ له‌و شیعره‌ كورتانه‌ له‌ ده‌ ساڵی ڕابردوودا كارم له‌سه‌ر كردوون و له‌م كتێبه‌دا نزیكه‌ی 300 شیعرییانم هه‌ڵبژاردووه‌.

ئه‌م كتێبه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بڵاوكراوه‌كانی خانه‌ی رۆنان و له‌ دوتوێی 302 لاپه‌ڕه‌دا و له‌ چاپخانه‌ی ناوه‌ندی سارا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی