كتێبی "مه‌ودا ده‌دات، به‌ڵام فه‌رامۆش ناكات" بڵاوكرایه‌وه‌

چیرۆكی ڕاسته‌قینه‌ن

كتێبی "مه‌ودا ده‌دات، به‌ڵام فه‌رامۆش ناكات" له‌لایه‌ن نووسه‌ر كاروان خۆشناو بڵاوكراییه‌وه‌ كه‌ دووه‌م كتێبی نووسه‌ره‌ ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ نۆ چیرۆكی ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌ خۆ ده‌گرێت ، كه‌ باس له‌ تاوانی كوشتن و فێڵكردن و زوڵم سته‌م كردن.

له‌كۆتایی هه‌موو چیرۆكه‌كان راستییه‌كان ئاشكراده‌بێت و مافه‌كان ده‌گیرێنه‌وه‌  ئه‌م چیرۆكانه‌ وه‌ك و په‌ندێك و پێداچوونه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ ھه‌موومان گرنگه‌.

 شایانی باسه‌ كتێبه‌كه‌ له‌ كتێبخانه‌ی ( مه‌حوی ) نزیك پارێزگای هه‌ولێر به‌خۆڕایی ده‌ست ده‌كه‌وێت وه‌ك دیاریه‌ و به‌ خۆڕایی دابه‌ش ده‌كرێت.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی