به‌ڤیدیۆ .. رووداوێكی هاتوچۆی تۆقێنه‌ر له‌ شاری هه‌ولێر ببینه‌

به‌هۆی تیژرۆیی

فازڵ حاجی، وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه‌: سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو له‌سه‌ر شه‌قامی 60مه‌تری شاری هه‌ولێر شوفێری ئۆتَومبێڵێكی تایبه‌ت به‌هۆی تیژرۆیی و ته‌ڕبوونی رووی شه‌قامه‌كان به‌ ئاوی سیستمی ئاودیری شه‌قامه‌كه‌ كۆنترۆلی له‌ده‌ستداو خۆی كێشا به‌شۆسته‌ی شه‌قامه‌كه‌ و دواتریش خۆی كێشا به‌ستونێكی كاره‌با .

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوفێره‌كه‌ خۆی نه‌به‌ستابۆوه‌ به‌پشتینه‌ی دڵنیایی ، له‌ ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ به‌هێزێكی زۆره‌وه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و به‌ر رووی شه‌قامه‌كه‌دا كه‌وت.

وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆ ده‌شڵێت: له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ شوفێری ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ به‌سه‌ختی زامداربوو بڕبڕه‌ی ملی شكا و زیانیكی ماددی زۆریش كه‌به‌ر ئۆتومبێڵه‌كه‌و و رێگاوبانه‌كه‌ كه‌وت.

هاتوچۆ هۆشداری ده‌داته‌ شوفێرانیش كه‌ هه‌موو كات ته‌نانه‌ت و له‌كاتی زووی به‌یانی و له‌كاتی چۆڵی شه‌قامه‌كانیش تیژرۆیی نه‌كه‌ن و به‌خێرایی رێگا پێدراوی شه‌قامه‌كان برۆن له‌هه‌موو كاتێكش به‌ پشتینه‌ی دڵنیایی خۆیان ببه‌ستنه‌وه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار