مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە خانەوادەی محەممەد خدر ده‌رزی دەكات

هاوخەمیمان بۆ خانەوادە تێكۆشەرەكەتان رادەگەیەنین


بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەممەد خدر ده‌رزی..

دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ (محەممەد خدر ده‌رزی) پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتیی دیاری شاری ڕانیە.

هاوخەمیمان بۆ خانەوادە تێكۆشەرەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك