مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە خانەوادەی حوسێن دارا تۆفیق بەگ دەكات

هاوخەمیمان بۆ خانەوادەكەتان رادەگەیەنین


بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی حوسێن دارا تۆفیق بەگ

دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی ملازمی فڕۆكەوان (حوسێن دارا تۆفیق ئاغا).

هاوخەمیمان بۆ خانەوادەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە ئێوە و خزم و دۆست و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك