ئه‌مریكا ئاماده‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازییه‌ دژ به‌ ئێران

به‌ داخستنی گه‌رووی هورمز

دژ به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران به‌ داخستنی گه‌رووی هورمز له‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌سه‌ریدا ،ئه‌مریكا په‌یامی ئه‌وه‌یدا كه‌ ئاماده‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازییه‌ بۆ پاراستنی بازرگانی نه‌وت له‌ ناوچه‌كه‌دا.

سه‌باره‌ت به‌ گوته‌كانی ئیسماعیل كه‌وسه‌ری ، فه‌رمانده‌ی پارێزه‌رانی شۆرشی ئێران، كه‌ باسی له‌وه‌ كردبوو ئه‌گه‌ر رێگری له‌ ئێران بكرێت له‌ بازرگانی نه‌وتدا ئه‌وا گه‌رووی هورمز داده‌خرێت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بیل ئوربان رایگه‌یاند : رێگریكردن له‌ جووڵه‌ی كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگره‌كان له‌ ئاوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتیشی: هێزه‌كانی ده‌ریایی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له‌ ناوچه‌كه‌، ئاماده‌ی به‌رگرین له‌ ئازادیی گه‌ڕان له‌ هه‌ر شوینێكدا كه‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی رێگه‌ی به‌ بازرگانی ئازاد داوه‌ تیایاندا.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵۆ