كوڕی گه‌وره‌ تیرۆرستێكی جیهانی له‌ حومس كوژرا

له‌ كرده‌یه‌كی خۆكوژیدا

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادانێكدا له‌ شاری حومس له‌ سوریا حوزه‌یفه‌ به‌دری كوری گه‌وره‌ تیرۆرست و سه‌رۆكی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژرا.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌ ڕێكخراوه‌كه‌ی پشتڕاستی هه‌واڵه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ ڕۆژی 3 شه‌ممه‌ 3/7/2018 حوزه‌یفه‌ به‌دری كوری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌ كرده‌یه‌كی خۆكوژیدا له‌ شاری حومسی سوریا كوژراوه‌.