به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی زریپۆشێكی سوپای توركیا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و 13ی دیكه‌ش برینداربوون

له‌ شارۆچكه‌ی ئولوده‌ره‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای شرناخ

ئۆتۆمبێڵێكی زریپۆشی سه‌ربازیی سوپای توركیا له‌ شارۆچكه‌ی ئولوده‌ره‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای شرناخ، وه‌رگه‌ڕاو به‌وهۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و 13 كه‌سیش برینداربوون.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌نادۆڵۆ، له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تیمه‌كانی سه‌ر به‌ جه‌ندرمه‌ی شارۆچكه‌ی ئولوده‌ره‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و قاچاخچیانه‌ی كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ره‌و سنووری عێراق ده‌ربازبن، 12 كه‌س ده‌ستگیر كراوه‌.

له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و گومانلێكراوانه‌ بۆ بنكه‌ی جه‌ندرمه‌ی ئولوده‌ره‌، ئۆتۆمبێڵه‌ زریپۆشه‌كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی نزیكی نێوان هه‌ردوو گوندی یه‌میشیل و داغدیبی وه‌ڕگه‌راوه‌.

له‌ رووداوه‌كه‌ كه‌سێك به‌ناوی عه‌لی ئۆلماز ده‌ستبه‌جێ له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، له‌و 13كه‌سه‌شی كه‌ برینداربوون دووانیان سه‌ربازن

ئاماده‌كردنی: رزگار