له‌ ئه‌ڵمانیا.. كچێكی كورد پله‌ی نازناوی  توێژه‌ر له‌ كیمیا به‌ده‌ست ده‌هێنێت

یه‌كه‌م كه‌سه‌ له‌ سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا

كچێكی كورد له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ زانكۆی هامبۆرگ به‌ ناوی(نائله‌ نبۆ) توانی پله‌ی توێژه‌ر له‌ كیمیا به‌ده‌ست بهێنێت.

محمد نبۆ برای "نائله‌" كه‌ له‌ كوردستان ده‌ژیت له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ نائله‌ی خوشكی توانی پله‌ی توێژه‌ر له‌ كمیا له‌ زانكۆی هامبۆرگ به‌ده‌ست بهێنێت جه‌خیتیشكرده‌وه‌ ئێستا خوشكه‌كه‌ی له‌ خوێندن به‌رده‌وامه‌ دوای دكتۆرا(پۆست دكتۆرا) له‌ زانكۆی هامبۆرگ به‌ جۆرێك یه‌كه‌م كه‌سه‌ له‌ سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا نازناوی توێژ له‌ كیمیا وه‌ربگرێت .

شایانی باسه‌ نائله‌ خه‌ڵكی شاری كۆبانێی كوردستانی سوریایه‌ له‌ ساڵی2010 بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌ زانكۆیی حه‌لب له‌ سوریا  له‌ شیكردنه‌وه‌ی كیمیا وه‌رگرتووه‌ ، ئه‌و كاتیش یه‌كه‌م كچی كورد بوو ئه‌و پله‌ ئه‌كادیمیه‌ به‌ده‌ست بهێنێت.

سه‌رچاوه‌/یكیتی میدیا

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی