ئه‌پڵ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ مامۆستایان به‌رهه‌مده‌هێنێت

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ته‌نیا بۆ ئایپاد به‌رده‌سته‌


نوێترین به‌رهه‌م و داهێنانی كۆمپانیای پربه‌رهه‌م و ناسراوی ئه‌پڵ بریتییه‌ له‌ دروستكردنی به‌رنامه‌یه‌كی نوێ كه‌  تایبه‌ته‌ به‌ مامۆستایان و قه‌تابیان .

ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیدا ئاشكرایده‌كات، به‌رنامه‌یه‌كی تازه‌ی له‌ ژێر ناوی " Schoolwork " به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مامۆستایان و قوتابیان .

له‌ رێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌ مامۆستایان ده‌توانن هه‌موو  ئه‌م بابه‌ت و كاروچالاكییه‌كانیه‌ی مه‌به‌ستیانه‌ بیخه‌نه‌ ناوی و پیشانی قوتابیه‌كانیان بده‌ن ، بنچینه‌ی كاركردنی به‌رنامه‌كه‌ش له‌ سه‌ر دروستكردن ده‌بێت ، مامۆستاکە دەتوانێت ئەو شتەی مەبەستیەتی بە خوێنکارەکان ڕابگەیەنێت دەتوانێت لەو بەرنامەیەدا بڵاوی بکاتەوە  .

له‌ ئیستادا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ته‌نیا بۆ ئایپاد به‌رده‌سته‌ و به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن ، بریاره‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا بۆ سیسته‌می ماكیش بخرێته‌ به‌رده‌ست .