ئازاره‌كانی مرۆڤ په‌یوه‌ندی به‌ خوێندنه‌وه‌ی مێشكه‌وه‌ هه‌یه‌

نزیك بوونەتەوە لە چۆنیەتی‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬مێشكی‮ ‬كەسێك‮ ‬یان چەند كەسێك .


دوای‮ ‬شیكردنەوەی‮ ‬ئەو شەپۆلانەی‮ ‬كە لەسەر شێوەی‮ ‬شیفرەی‮ ‬نەناسراوەوە دەردەچن،‮ ‬بە تایبەتیش ئەوانەی‮ ‬تایبەتن بە بواری‮ ‬بینین ، تیمێكی پسپۆری به‌ریتانی له‌ زانكۆی " گلاسكۆ " ئاشكرایده‌كه‌ن ، ئێستا نزیك بوونەتەوە لە چۆنیەتی‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬مێشكی‮ ‬كەسێك‮ ‬یان چەند كەسێك .

ئه‌م پسپۆرانه‌ داوایان لە كۆمەڵە خۆبەخشێك كرد كە چەندین شێوازی‮ ‬هەڵچوون و كاریگەربوون بە حاڵەتە دەروونییەكان لەسەر روخسارەكانیان دەرببڕن ، دوای ئه‌مه‌ توانیان شەپۆلەكانی‮ ‬دەرچوو لە مێشكیان لە رێگای‮ ‬تەكنیكێكی‮ ‬زۆر تازە و نوێ پێوانەبكه‌ن .

ئەم تیمه‌ توانییان شیفرەی‮ ‬جۆری‮ ‬ئەو زانیارییە شی‮ ‬بكەنەوە كە شەپۆلەكانی‮ ‬تایبەت بە بینین هەڵیانگرتبوو،‮ ‬لەوانە شەپۆلی‮ ‬Beta‮‬ كە زانیاری‮ ‬تایبەت بە چاوەكانی‮ ‬تیادابوو و شەپۆڵی‮ ‬ناسراو بە‮ ‬Theta‮‬ شەپۆلەكانی‮ ‬تایبەت بە جووڵەكانی‮ ‬دەمی‮ ‬تیادابوو ، ئه‌مه‌ش دوای‮ ‬بەراوردكردن بۆ ئەو وەڵامانەی‮ ‬كە لە مێشكیانەوە وەرگیرابوو و تۆماركرابوون .

بەرپرسی‮ ‬لێكۆڵینەوەكە‮ " فیلیپ سكینز‮" ئاشكرایده‌كات ، ئەوەی‮ ‬ئەنجامماندا بریتی‮ ‬بوو لە دۆزینەوەی‮ ‬رێگەی‮ ‬شیكردنەوەی‮ ‬شیفرەی‮ ‬شەپۆڵەكانی‮ ‬مێشك بۆ دەستنیشانكردنی‮ ‬ئەو نامانەی‮ ‬كە هەڵیانگرتوون و ئەمەش سەرەتایەكە بۆ بوارێكی‮ ‬زۆر فراوانی‮ ‬سیستەمی‮ ‬كاركردنی‮ ‬ئاڵۆزی‮ ‬مێشكی‮ ‬ئادەمیزاد‮ .

لەلایەكی‮ ‬دیكەوە و لەو كاتەی‮ ‬كە تیمێك لە زانایان خەریكی‮ ‬تاقیكردنەوەیەك بوون لەسەر مشكێكی‮ ‬نێو تاقیگەدا،‮ ‬ئەنزیمێكیان لەنێو مێشكیدا دۆزییەوە وا پێدەچێت كە بەرپرسیاربێت لە بەردەوامبوونی‮ ‬ئێش و ئازار دوای‮ ‬پێكەوتنی‮ ‬گورزێك بە بەشێك لە كۆئەندامی‮ ‬دەماردا و بەم شێوەیەش ئەو تیمە هیواخوازن كەوا هەمان لایەن بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ئێش و ئازارە درێژخایەنەكانی‮ ‬خودی‮ ‬ئادەمیزادیشی‮ ‬پێ چارەسەر بكەن‮ .