نرخی نه‌وت به‌رزبۆوه‌

له‌ سه‌دا شه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینی

به‌هۆی داواكاری ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانانی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ ئێرانه‌وه‌ رابگرن ، به‌های نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا له‌ سه‌دا شه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینی.

رۆژی دووشه‌ممه‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌هاكه‌ی له‌ 73،74دۆلاردا راوه‌ستا، كه‌چی ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی بۆ 79،56 دۆلار به‌رزبۆوه‌ و به‌مجۆره‌ له‌ 24ی ئایاره‌وه‌ تاكو ئێستا به‌رزترین ئاستی تۆمار كردووه‌.

رۆژی دووشه‌ممه‌ دوای ئه‌وه‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری تیكساسی رۆژئاوا به‌هاكه‌ی له‌ 68،08 دۆلاردا راوه‌ستا ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی بۆ 74،44 دۆلار به‌رزبۆوه‌ و به‌مجۆره‌ له‌ 26ی تشرینی دووه‌می 2014ه‌وه‌ تاكو ئێستا به‌رزترین ئاستی تۆمار كرد.

ئاماده‌كردنی: رزگار