كتێبی "كۆپه‌ڕی وته‌ چن" بڵاوكرایه‌وه‌

هونه‌رمه‌ند ناسری ره‌زازی پێشه‌كی بۆ نوسیووه‌

كتێبی "كۆپه‌ڕی وته‌چن" له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوس ئازاد بایز-ه‌وه‌ نوسراوه‌ بڵاوكراییه‌وه‌.

ئازاد بایز راگه‌یاند: ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ چه‌ندین دیداری هونه‌ری و وتاری ئه‌ده‌بی و هونه‌رمه‌ند ناسری ره‌زازی پێشه‌كی بۆ نوسیوه‌ له‌دو توێی كتێبه‌كه‌ خوێنه‌ر ئاشنا ده‌بێت به‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه‌ ساڵانیكه‌ سه‌رقاڵی كاری هونه‌رین و زیاتر ئاشنای كاره‌ هونه‌رییه‌كانیان ده‌بێت.

نووسه‌ر ئازاد بایز ده‌ڵیت: هه‌ستم كردوه‌ كتێبخانه‌ی كوردی و رۆژنامه‌وانی كوردی پێویستی به‌ كارێكی له‌و جۆره‌یه‌.

 شایانی باسه‌ كتێبی "كۆپه‌ڕی وته‌چن" دوێنێ هێنج شه‌ممه‌28/6/2018  له‌ شاری سلێمانی له‌ ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ندین  نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند بڵاوكراییه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

 كوردستان تیڤی/ كامران حاجی