مەکگۆرک: هه‌ماهه‌نگییه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی مه‌نبه‌ج سه‌ركه‌وتووبوون

له‌ هاوپه‌یمانی دژی داعش بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان


برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند هه‌ماهه‌نگییه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا به‌ تایبه‌ت له‌باره‌ی مه‌نبه‌جه‌وه‌ سه‌ركه‌وتووبوون، و ستایشی ئەو کارانەی کرد کە لەگەڵ تورکیا دژی داعش کردوویانە.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند برێت مه‌كگۆرك له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی سیاسی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ مه‌غریب، چالاكییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتگیرانه‌ خستووه‌ته‌ڕوو.

برێت مەکگۆرک لەمیانی به‌شداریكردنی له‌و كۆبوونه‌وه‌یەدا وتی ستایشی ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌گه‌ڵ توركیای هاوپه‌یمانمان له‌ ناتۆ و هاوبه‌شەکانمان له‌ هاوپه‌یمانی دژی داعش بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ و به‌ تایبه‌ت له‌ مه‌نبه‌ج ئه‌نجام دراون.