كتێبه‌كانی "پێشه‌وا كاكه‌یی " به‌ تامی شیعرین

له‌ ساڵی 2016 ه‌ وه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كات


دوو كتێبی شیعری به‌ ناوه‌كانی " ئه‌فریقانامه‌ و زه‌میننامه‌ " به‌ تامی شیعر و كتێبی" ئه‌مریكانامه‌" كه‌ ئه‌میشیان هه‌ر به‌ تامی شیعره‌ ، له‌ لایه‌ن شاعیری كورد " پێشه‌وا كاكه‌یی " بڵاوكرانه‌وه‌ .

به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م دوو كتێبه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی شیعریدایه‌  كه‌ هه‌شت كتێب له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ ئه‌م شاعیره‌ له‌ ساڵی 2016 ه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كات ، هه‌ردوو كتێبه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی نووسه‌ر و شاعیر " پێشه‌وا كاكه‌یی " له‌ چاپخانه‌ی كارۆ چاپكراون و بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ .

پێشه‌وا كاكه‌یی ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م پرۆژه‌ شیعره‌ رێیه‌ له‌ هه‌شت پرۆژه‌ پێكدێت كه‌ له‌ هاوینی ساڵی 2016 ه‌ وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ ، وتیشی تا ئێستا له‌ كۆی ئه‌م هه‌شت پرۆژه‌یه‌ چواریان ته‌واو بووه‌ و له‌ ساڵانی ئایینده‌ش چواره‌كه‌ی دیكه‌ ته‌واو ده‌كات .