مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێخ جەلال شێخ جەعفەر دەكات

هاوبەشی خەمی خانەوادە بەڕێزەكەتانین


بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

خانەوادەی خوالێخۆشبوو شێخ جەلال شێخ جەعفەر..

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (شێخ جەلال شێخ جەعفەر)ـمان پێگەیشت.

هاوبەشی خەمی خانەوادە بەڕێزەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی‌ ئێوە و خزم و دۆست و هەڤاڵانتان دەكەین.

لە خودای مەزن داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون.

مەكتەبی سەرۆك