ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 25 ى حوزه‌یرانى 2018 ، مه‌سعود كاره‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى ئاو و ئاوه‌ڕۆكانى هه‌رێمى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ، له‌مه‌ودوا كار به خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌ری ئاوی ماڵان و شوێنه‌كانى دیكه ده‌كرێت و ڕایگه‌یاند ، له‌سه‌ر ئێمه‌یه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان ئاو بۆ ته‌واوى هاوڵاتیان دابین بكه‌ین ، ڕۆژانه ٢ ملیۆن مەتر سێ جا ئاو بەرهەم دێنین لەگشت ئه‌و سەرچاوانه‌ى له‌به‌رده‌ستن
مه‌سعود كاره‌ش ڕاشیگه‌یاند ئەو بڕە ئاوەی له‌ئێستادا به‌رهه‌م دێت بەشی هەموو كوردستان دەكات ، به‌ڵام له‌هه‌ندێ كاتدا دووچاری كه‌می كێشه‌ى ئاو ده‌بین ، ئه‌ویش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ى زیاد له‌پێویست ئاو به‌كاردێت له‌هه‌ندێ گه‌ڕه‌ك و ماڵ و كۆڵان و شوێنه‌كانى دیكه ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ى دووچاری كێشه بین و له‌هه‌ندێ ناوچه‌دا ئاو كه‌مده‌بێت و به‌شوێنان ناگات .
مه‌سعود كاره‌ش ڕاشیگه‌یاند ، له‌ئێستادا كۆمپانیایه‌كى تایبەت دانراوە تاوەكو خوێندنەوە بۆ پێوەرەكە بكات، كۆمپانیاكانیه‌كه‌ش رووپێوی ناوچەكانی خۆیان دەكەن بۆ ئەوەی هاوبەشی سەرەكی دیاری بكەن و ئەوانەی پێوەریان بەستاوە یان نەبەستاوە دیاری دەكرێن و دواتر كارەكان بەردەوام دەبن، بەپێی ئامارەكانیش لە ٦٠%ی هاوڵاتیان و شوێنەكان پێوەریان بەستاوه ، و ئەوانه‌ى دیكه ده‌بێت له‌ماوه‌ى دوو مانگى دی بیبه‌ستن گه‌رنا به‌پێى یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى ئاو ڕاشیگه‌یاند ، وەرگرتنی كرێی ئاو بۆ هەر مەتر سێ جار به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :
بۆ ناوچه‌كانى نیشتەجێ بوون و شوێنه‌كانى دیكه له پرۆژەكانی نیشتەجێی وەربەرهێنان بەمەتر سێ جا لە (٠ تاوەكو ٥) مەتر سێ جا بە ٥٠ دینار، لە (٥.٠١ تا ١٥) مەتر سێ جا ١٥٠ سەدو پەنجا دینار، لە (١٥.٠١ تا ٣٠) مەتر سێ جا بە ٤٠٠ دینار، لە (٣٠.١ تا ٦٠) مەتر سێ جا ٦٠٠ شەش سەد دینار ، لە مەتر سێ جا ٦٠ بەسەرەوە ٢ هەزار دینار بەسەرەوە.
هەروەها ١ مەتر سێ جا بۆ پەرستگاو و دام و دەزگا حكومییەكانیش بە ٥٠٠ دینار ، كەرتی نیمچە حكومی و وەبەرهێنان بە ٧٥٠ دینار ، كەرتی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان و گەشتیاری بۆ یەك مەتر سێ جار هەزار دینار ، بۆ شوشتنگە بەهەموو جۆریەكانیەوە بڕی ٢ هەزار دینار
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.