سه‌رۆك بارزانى: هیواخوازم چاره‌سه‌رێكى نوێ بۆ پرسى كورد له‌ توركیا بێته‌ ئاراوه‌

پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردن له‌ توركیا ده‌كات


سه‌رۆك بارزانى له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له‌ توركیا كرد.

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له‌ توركیا كرد.

سه‌رۆك بارزانى هیواشى خواستووه‌، دواى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان چاره‌سه‌رێكى نوێ بۆ پرسى كورد له‌ توركیا بێته‌ ئاراوه‌.

سه‌رۆك بارزانى نووسیویه‌تى: خۆشحاڵین به‌ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا به‌ شێوه‌یه‌كى دیموكراتى و ئاشتیانه‌.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: هیوادارین ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان رێگه‌ خۆش بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى نوێ بۆ پرسى كورد له‌ توركیا له‌ پێناو هێنانه‌دى سه‌قامگیرى و ئاشتى زیاتر له‌ ناوچه‌كه‌.