رێكاره‌كانی پێدانی پێشینه‌ی 15 ملیۆن دینار به‌ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاشكرا كرا

له‌سه‌ر داوكار پێویسته‌ سه‌ردانی ئه‌و لینكه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ بكات

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 24-6- 2018بانكی رافیده‌ینی عێراق رێكاره‌كانی پێدانی پێشینه‌ی" 15" ملیۆن دیناری به‌ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاشكرا كرد.

نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی بانكی ناوبراو له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ رێكاره‌كانی پێدانی پێشینه‌ی" 15 " ملیۆن دینار به‌ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و وه‌ك رێكاره‌كانی پێشكه‌شكردنی پێدانی پێشینه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌ كه‌ پێشتر بڕیاری لێدرابوو.

بانكه‌ ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر داوكار پێویسته‌ سه‌ردانی ئه‌و لینكه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ بكات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێدانی پێشینه‌ و دواتر بچێته‌ نێو ئه‌و لقه‌ی تایبه‌ت كراوه‌ به‌ پێدانی پێشینه‌ و ئه‌و فۆڕمه‌ پڕبكاته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ وه‌رگرتنی پێشینه‌ .

پێشتر بانكی رافیده‌ین رایگه‌یاندبوو، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌ "500"  هه‌زار دینار كه‌متر بێت، ده‌توانێ پێشینه‌ی" 5 "ملیۆن دینار وه‌ربگرێت، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌" 500" هه‌زار دینار زیاتر بێت، ده‌توانێ پێشینه‌ی 10 ملیۆن دینار وه‌ربگرێت،

پێشینه‌كه‌ش له‌ رێگای كارتی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌/ سۆمه‌رییه‌