شانه‌یه‌كی تیرۆریستی داعش له‌ توركیا ده‌ستگیركرا

به‌نیازبوون كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان


له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت شانه‌یه‌كی تیرۆریستی داعش كه‌ پێكهاتبوو له‌ 14 كه‌س و ڕه‌گه‌زنامه‌ی بیانیان هه‌ڵگرتبوو ده‌ستگیركران.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئه‌سیۆشێیتد پرێس پۆلیسی توركیا له‌ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت توانیویانه‌ شانه‌یه‌كی تیرۆریستی داعش كه‌ پێكهاتبوو له‌ 14 كه‌س و ڕه‌گه‌زنامه‌ی بیانیان هه‌ڵگرتبوو ده‌ستگیر بكات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی توركیا به‌ ئه‌سیۆشێیتد پرێسی راگه‌یاندووه‌  پاش ده‌ستگیركردنیان ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و له‌به‌رده‌م دادوه‌ریشدا سه‌رجه‌میان دانیان ناوه‌ به‌وه‌ی كه‌ به‌نیازبوون كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 24/ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت.

جێی باسه‌ تیرۆریستانی داعش له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردووشدا چه‌ندین كاری تیرۆریستیان له‌ توركیا ئه‌نجام داوه‌ وه‌ك ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ له‌ ساڵی ڕابردوو كردیانه‌ سه‌ر یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 39 كه‌س كوژران جگه‌ له‌ چه‌ندی ته‌قینه‌وه‌ی تر له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته‌.