به‌شار ئه‌سه‌د: گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئه‌نجامى نابێت کات به‌فیڕۆدانه‌

له‌دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا


سه‌رۆکى سوریا ڕایگه‌یاند، گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئه‌مریکا کات به‌فیڕۆدانه‌ و ئه‌نجامى نابێت و سیاسه‌تى ئه‌مریکاش گۆڕانکارى به‌سه‌ردا نایه‌ت.

به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا له‌دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ئێن تى ڤى ڕوسى گوتی: گفتوگۆ و کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نى ڕکابه‌ر یان دوژمن بڕیارێکى به‌رهه‌مدار ده‌بێت، به‌ڵام له‌یه‌که‌م گفتوگۆیانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌ساڵى 1974 تا ئێستا هیچ شتێکیان ده‌سته‌به‌رنه‌کردووه‌.

سه‌رۆكی سوریا پێشیوابوو گفتوگۆکردن بێ به‌رجه‌سته‌کردنى شتێک کات به‌فیڕۆدانه‌ و ئاماده‌ن به‌شدارى کۆبونه‌وه‌یه‌ک بکه‌ن که‌ به‌رهه‌مداربێت.

سه‌رۆکى سوریا ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه‌، کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ سه‌رۆکه‌کانى ئه‌مریکا بارمته‌ى گروپه‌کانى فشار و ده‌زگاکانى راگه‌یاندن و کۆمپانیا گه‌وره‌کان و دامه‌زراوه‌ داراییه‌کانیان کردووه‌.