مسێنجه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نوێ زیاد ده‌كات

وابڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووه‌وه‌ كارابكرێت

مسێنجه‌ری فه‌یسبووكه‌ كه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌هێزی بۆ زیادكراوه‌، وابڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووه‌وه‌ له‌لایه‌ن فه‌یسبووكه‌وه‌ بۆ گشت وڵاتانی جیهان كارابكرێت.

فه‌یسبووك به‌مزووانه‌  تایبه‌تمه‌ندی نوێ زیاد ده‌كات  تیایدا  “مسێنجه‌ر تایبه‌تمه‌ندیی وه‌رگێڕانی راسته‌وخۆی نووسینی چاتی بۆ زیادكراوه‌” .

واتا كاتێك  به‌كارهێنه‌رێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی بیانی قسه‌ده‌كات راسته‌وخۆ مسێنجه‌ر به‌شی وه‌رگێڕانی ده‌خاته‌ كار و له‌ رێگه‌ی بژارده‌یه‌كه‌وه‌ داوا له‌ كسی دیاریكراو ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌و نووسینه‌ی بۆ وه‌ربگێڕێت ئه‌وا ده‌بێت ره‌زامه‌ندی پێشان دا.

له‌ ئێستادا  ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ بۆ چه‌ند وڵاتێك به‌ تایبه‌ت ئیسپانیا و بۆ زمانی ئه‌و وڵاته‌ كارایه‌ و به‌م نزیكانه‌ش زۆرینه‌ی وڵات و زمانه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی