Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:41

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری کاتى دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى چوارى ڕاگه‌یاند

له‌لێدوانى تایبه‌ت بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان تایبه‌ت به‌مالپه‌رى كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، وه‌زاره‌ت ئاماده‌كاریه‌كانى ته‌واو كردووه‌ بۆ پێدانى مووچه‌ى مانگى  4  به‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ته‌واوى وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و شوێنه‌كانى دیكه‌ . 

ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌ت ڕاشیگه‌یاند ، له‌م مانگه‌دا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ڕیزبه‌ندى دێته‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت له‌وه‌رگرتنى مووچه‌ 

به‌رپرسه‌كه‌ى دارایی ڕاشیگه‌یاند ، له‌سه‌ره‌تاى مانگى 7 ، له‌به‌رواره‌كانى (  4 ، 5)  - 7- 2018 ده‌ست ده‌كرێ به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى چوار به‌پێى خشته‌ى راگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان 


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.