تا کۆتایی ئەم مانگە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی هه‌ردوو پۆلی (9)و(12)ی ئامادەیی راده‌گه‌یندرێت

ئێستا سەرقاڵی سەحکردنی وەڵامی تاقیکردنەوەکانن


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئەزمونەکان ڕایگەیاند:  تا کۆتایی ئەم مانگە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی هه‌ردوو  پۆلی (9)ی بنەڕەتی و (12)ی ئامادەیی راده‌گه‌یندرێت .

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئەزمونەکان ڕایگەیاند: سەرقاڵی سەحکردنی وەڵامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی (9)ی بنەڕەتی و (12)ی ئامادەیین و دوای تەواوکردنی ڕێکاری پێویست و ئەلیکترۆنییەکان ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێن و تا کۆتایی ئەم مانگە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ڕادەگەیەنرێن.