بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئه‌م شاره‌ی كوردستانی هه‌ژاند

به‌ گوره‌ی 4.7 پله‌ی ریخته‌ر

به‌ گوره‌ی 4.7 پله‌ی ریخته‌ر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك شارۆچكه‌ی سارای سه‌ر به‌ پارێزگای وانی توركیای هه‌ژاند .

ماڵپه‌ری فه‌رمی ئافادی توركیا بڵاوی كردووته‌وه‌ كه‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر 6.50 خۆله‌كی به‌یانی به‌ كاتی ناوخوی توركیا روویداوه‌ .

به‌ پێی زانیارییه‌كان بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ گوره‌ی 4.7 پله‌ی پێوه‌ری ریخته‌ر و له‌ قوڵای 8.45 كیلومه‌تردا له‌ ناخی زه‌ویدا روویداوه‌ .