Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 10:00

به‌ ڕووداوێکی دڵته‌زێن باوک و کوڕێک بوونه‌ قوربانی

كوڕه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا و باوكیشی بریندار بوو
کوردستان TV
#7
100%

له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ شاره‌دێی پردێ به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆره‌وه‌ 2 ئه‌ندامی خێزانێك بوونه‌ قوربانی.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌گوندی (بیبانی گه‌وره‌)ـی سه‌ر به‌ناحیه‌ی پردێ له‌ كێلگه‌یه‌كی كشتووكاڵی و له‌ كاتی كاركردن له‌ زه‌وییه‌ كشتووكاڵییه‌كه‌یان، خێزانێك تراكتۆره‌كه‌یان وه‌رده‌گه‌ڕێت و به‌ هۆیه‌وه‌ كوڕێكی ئه‌و خێزانه‌ به‌ ناوی (بیلال خه‌لیل حه‌مید)ی ته‌مه‌ن 15 ساڵان گیان له‌ ده‌ست ده‌دات و باوكیشی به‌ ناوی (خه‌لیل حه‌مید ئه‌سعه‌د)ی 43 ساڵان به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.