به‌ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی بابل بڵاوكرایه‌وه‌

هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی روون نه‌كراوه‌ته‌وه‌

له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا چركه‌ساتی كوشتنی عه‌قید سه‌فا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی بابل بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ له‌یه‌ن كامیراكانی چاودێری ئه‌و شوێنه‌ وێنه‌ گیراوه‌.

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 21/6/2018 له‌ شاری حیلله‌، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا بوون، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ته‌قه‌یان له‌ عه‌قید سه‌فا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی بابل كرد و ده‌ست به‌جێ كوشتیان .

ناوبراو له‌ كاتێكدا كوژراوه‌و كه‌ له‌ده‌وامی فه‌رمی خۆیدا ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌و تا ئێستاش هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی روون نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار