ئاگر له‌ ژوورێكی وه‌زاره‌تی دارایی كه‌وته‌وه‌

هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌و زه‌ره‌رو زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراون

ئاگرێك له‌ نهۆمی 11ی ژوورێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عێراق كه‌وته‌وه‌ و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانییش تونیویانه‌ كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌ بكه‌ن.

لیوا كازم سه‌لمان، به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی ئه‌مرۆ شه‌مه‌ 23-6- 2018 له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌: ئاگرێك له‌ نهۆمی 11ی ژوورێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عێراق كه‌وتۆته‌وه‌ و تیمه‌كانیان تونیویانه‌ كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌ بكه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتیشی: دوای كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاره‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ تا ئێستا هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌و زه‌ره‌رو زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراون.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: به‌غداد پۆست