توێژینه‌وه‌یه‌كی (شوێنه‌واره‌كانی هه‌ریر-ڕواندز-برادۆست) بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ گۆڤار و پرۆسیدینگه‌ زانستییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌ ناونیشانی (شوێنه‌واره‌كانی هه‌ریر-ڕواندز-برادۆست له‌ تۆماری گه‌ڕیده‌كانی سه‌ده‌كانی 11-19ز دا، توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی شیكارییه‌‌) له‌لایه‌ن پ .ی.د. زیدان رشید برادۆستی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توێژه‌ری به‌ناوبانگی كوردستان له‌ بواری شوێنه‌وارناسی (دكتۆر دڵشاد زاموا)، مامۆستا له‌ به‌شی شوێنه‌واری كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین/هه‌ولێر بڵاو كراییه‌وه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ پرۆسیدینگی دووه‌مین كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری هه‌ولێر-أربیل، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌مه‌ شه‌شه‌مین توێژینه‌وه‌ی پ .ی.د. زیدان رشید برادۆستیییه‌ ، كه‌ له‌ گۆڤار و پرۆسیدینگه‌ زانستییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی