كۆڵۆمبیا.. له‌ 26ـی ئاب ڕیفراندۆم بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌ "ریفراندۆمی دژ به‌ گه‌نده‌ڵی" ناوزه‌ند ده‌كرێت

سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا خوان مانوێل سانتۆس ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌ 26ی مانگی ئاب كه‌ خۆی واژووی كردووه‌ و به‌ "ریفراندۆمی دژ به‌ گه‌نده‌ڵی" ناوزه‌ند ده‌كرێت.

كۆڵۆمبییه‌كان كه‌ مانگی ئادار ده‌نگیان به‌ په‌رله‌مان دا و مانگی رابردوو بۆ خولی یه‌كه‌می هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌نگیاندا و كۆتایی هه‌فته‌ش به‌شداریان له‌ ده‌نگدانی خولی دووه‌مدا كرد دووباره‌ مانگی ئاب روو له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ كۆڵۆمبییه‌كان بۆ چواره‌مین جار ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌و ڕیفراندۆمه‌دا حه‌وت پرسیار له‌ ده‌نگده‌ر ده‌كرێت له‌ بابه‌تی جیاوازدا.

شیاوی ئاماژه‌پێدانه‌ پێویستی به‌ له‌سه‌دا 50 نییه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی، به‌ڵام ده‌بێت رێژه‌ی به‌شداری تیایدا لەسەدا 33 بێت .