هاتوچۆی هەولێر دەست بەسەر 93 ئۆتۆمبیلی بێ ژماره‌ داده‌گرێت

له‌راگه‌یاندراوى هاتووچۆ

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، فازل حاجى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت ، له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئوتۆمبێل ئاگاداركرانه‌وه‌ كه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێل داخلی ناو هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن به‌بێ به‌ستنی تابلۆی ژماره‌ كاتی 

 فازل حاجى ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت  ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 21 ى حوزه‌یرانى 2018 ،  له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هاتووچۆی ناوشاره‌وه‌ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ند فلاتێك كه‌سه‌رجه‌میان باركرابون به‌ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ ، كه‌كۆی ئۆتۆمبێله‌كان 93 دانه‌بو،  بۆیه‌ سه‌رجه‌میان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا وه‌له‌گه‌راجی هاتووچۆی هه‌ولێر مانه‌وه‌ تاوه‌كو رێكاره‌یاساییه‌كان له‌گه‌لیان ته‌واو ده‌كرێت وه‌سزا ده‌درێن


گوته‌بێژى هاتووچۆ ووتیشى ،  داوا له‌كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئوتومبێل ده‌كه‌ین ، كه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگَا به‌خۆیان نه‌ده‌ن كه‌ ئۆتۆمبێل بێ تابلۆ له‌سنوره‌كانه‌وه‌ داخیل بكه‌ن وه‌بیفرۆشنه‌وه‌ به‌هاولایان ئه‌گه‌ر نا توشی سزا ده‌بن ،  سزاكه‌شى قورسه‌ وه‌بری ملیۆنیك دیناره‌ بۆهه‌ر ئۆتۆمبێلێك


شوان عه‌زیز