له‌ پێكدادانێكدا دوو سه‌ربازی پاسه‌وانی سنووری ئێران كوژران

سێی دیكه‌ بریندار بوون

له‌ پێكدادانێكدا له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران و گرووپێكی چه‌كدار له‌ گونده‌واره‌كانی شاری زابول سه‌ر به‌ پارێزگای سیستان-به‌لوجستان له‌ نزیك سنووری ئه‌فغانستان، دوو سه‌ربازی پاسه‌وانی سنوور كوژران.

دامه‌زراوه‌ی پۆلیسی ئێران رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و گرووپێكی چه‌كدار روویدا كه‌ هه‌وڵیان ده‌دا بێنه‌ ناو خاكی ئێرانه‌وه‌.

له‌ ئاكامی پێكدادانه‌كه‌دا دوو سه‌ربازی پاسه‌وانی سنوور كوژران و سێی دیكه‌ بریندار بوون.