یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئوسترالیا و دانیمارک بەیەکسانبوون به‌كۆتاهات

له‌كۆمه‌ڵه‌ى سێیه‌م

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 21 ى حوزه‌یرانى 2018  ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018ى رووسیا ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى سێیه‌مى جامه‌كه‌ له‌یاری دووه‌میان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئوسترالیا و دانیمارك رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 

یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات ، له‌سه‌ره‌تادا له‌خوله‌كى 7 له‌تایمى یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ى دانیمارك له‌ڕێگاى یاریزان كریستیان ئێریكسن تۆمار كرد ، گۆلى یه‌كسان كردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى یاریه‌كه‌ له‌ڕێگاى  یاریزان میلی جیدیناك له‌هه‌مان تایمى یاریه‌كه‌دا تۆمار كرا

هه‌ڵبژارده‌ى دانیمارك له‌ڕیزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌ خاوه‌ن 4 خاڵه‌ و ئوسترالیاش له‌كۆى ئه‌نجامدانى دوو یاری خاڵێكى هه‌یه‌