له‌سلێمانى پاڵه‌وانێتى كیك بۆكسینگى یانه‌كانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سه‌رۆكى لقى هه‌ولێری یه‌كێتى بۆكسێنگ له‌لێدوانى تایبه‌تى بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى

محه‌مه‌د سه‌ردار سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى كیك بۆكسینگ  به‌مالپه‌رى كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، به‌رواری  28 ، 29 / 6 / 2018 ، پاڵه‌وانێتى كیك بۆكسینگى یانه‌كانى عێراق له‌پارێزگاى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت 

محه‌مه‌د سه‌ردار ڕاشیگه‌یاند ، پاڵه‌وانێـتیه‌كه‌ بۆ كوڕانه‌ له‌سه‌ر ئاستى پێشكه‌وتوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، ناوبراو ووتیشى هاوشانى یانه‌كانى عێراق له‌پارێزگاكانى باشوور و ناوه‌ڕاست ، یانه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستانیش به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ده‌كه‌ن . 

شوان عه‌زیز