دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەست پێ دەكاتەوە

سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی مووچەی مانگی نیسان

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەو داهاتەی کە دەگاتە دەستی، مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دابەش دەکات و وەزارەتی پێشمەرگە لەمانگی داهاتوو لەڕیزبەندی یەكەم وەزارەت دەبێ بۆ وەرگرتنی مووچە.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێت، وەك مانگەكانی ڕابردوو دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، بەگوێرەی ئەو داهاتەی مانگانە دەست وەزارەتی دارایی و ئابووری دەكەوێت لەداهاتی ناوخۆ و نەوت و ئەو بودجەیەی لەبەغداوە دێت دابەشكردنی مووچە هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو بەردەوام دەبێت.

گوتیشی: لەسەرەتای مانگی داهاتوو وەزارەتی دارایی خشتەیەك ڕادەگەیەنێت و بەپێی داهات لیستی وەزارەتەكان و فەرمانگە و دەستەكان ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی دارایی لە 5 و 6ی هەموو مانگێك دابەشكردنی مووچە دەست پێ دەكات، بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پێشووی وەزارەتی داراییش، وەزارەتی پێشمەرگە لەمانگی داهاتوو لەڕیزبەندی یەكەم وەزارەت دەبێ بۆ وەرگرتنی مووچە.