Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:18

ئه‌و گه‌نجه‌ کورده‌ى خۆی کرده‌ قوربانى گه‌شتیارێکى میوان ده‌بێته‌ سومبولی قوربانی بەرزی میواندۆستی

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزارى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت  ، لە كاتێك كە هەواڵی خنكانی گەشتیارێك و هاوڵاتی ( جەبار عوسمان) لە ناوچەی باڵەكایەتی لە رووباری چۆمان لە نزیك گوندی بەرسیرین بڵاوبووەوە، بووە مایەی نیگەرانی و هاوخەمیمان بۆ بنەماڵەی هەردوو قوربانی، سەرەڕای هاوخەمیمان جەخت لەوە دەكەینەوە كە گەشتیاران پێویستە پابەندی رینمایەكانی بەرگری شارستانی و شوێنەكانی گەشتیاری بن و روو لەو شوێنانە نەكەن كە مەترسیدارن و ژیانی مرۆڤ دەخەنە مەترسیەوە . 

له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى گه‌شت و گوزاردا هاتووه‌ ، ڕووداوی خنكانی هاوڵاتیەكی هەرێمی كوردستان لە پێناو رزگاركردنی گیانی گەشتیارێكی میوان، رووداوێكی كەم وێنەیە و پڕاوپڕە لە هەستی مرۆڤایەتی و لە رێزگرتن لە میوان و گەشتیار، چونكە لە كاتی خنكانی ئافرەتە گەشتیارەكە كوڕەكانی خۆی لەوێ ئامادەبوونە، بەڵام جەباری تەمەن 19 ساڵ و جوانە مەرگ خۆی كردۆتە قوربانی، ئەمە ئەو راستیەییە كە خزمەتكردنی میوان و پاراستنی گیانی میوان لە هەرەشە و مەترسی لە كۆنەوە تایبەتمەندیكی كۆمەڵگەی كوردەواری بووە و لە كولتووری كوردی رەنگیداوەتەوە. 

 دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ،  لە كاتێك پرسەنامە ئاراستەی هەردوو بنەماڵە دەكه‌ین ، لە هەمان كات هاوڵاتی جەبار عوسمان ئەحمەد وەك سومبولی قوربانی بەرزی میواندۆستی و رێزگرتن لە گەشتیار سەیر دەكات و بریار دەدات كە هۆلی سەنتەری راهینانی گەشتیاری لە شاری هەولێر وەك ریزگرتن بەناوی جەبار عوسمان بكات و بیكاتە سومبلی قوربانی میوانداری. لە دواجار لە خوا دەپارێینەوە هەردوو قوربانی بە بەهشت شاد بكات و ئارامی بخاتە دەروونی كەسوكاریان.

 په‌یامنێری كوردستان تیڤى له‌سۆران ڕایگه‌یاند ، له‌سێیه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا خێزانێکی عەرەب بۆ گەشتکردن روویانکردووەتە گوندی بەرسیرین له‌  قەزای رواندز، ئافره‌تێكى خێزانه‌كه‌  كه‌لەسەر کورسییەک نزیك ئاوى ڕووباره‌كه‌ بۆ پشوو دانیشتووه‌ کورسییەکەی ده‌خزێت و ئاو ده‌یبات 

گه‌نجێكى كورد له‌سنوره‌كه‌ به‌فریاى ئه‌و خێزانه‌ ده‌كه‌وێت كاتێك گوێبیستى هاواریان بووه‌  بۆیه‌ خۆی هه‌ڵداوه‌ته‌ نێو ئاوه‌كه‌ له‌پێناو ڕزگاركردنى ، ئاو هه‌ردووكیان ده‌بات و به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن . 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.