عه‌بادی: ده‌بێ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خۆیان له‌ ململانێى سیاسیى به‌دوور بگرن

عه‌بادی: له‌ شه‌ڕى دژبه‌ گه‌نده‌ڵیی سه‌ركه‌وتوو ده‌بین


به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى عێراق كۆبوویه‌وه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادى، له‌ وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند" پێویسته‌ چه‌ك به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بێت، هه‌ر چه‌كێك له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت بێت؛ به‌ چه‌كى گێره‌شێوێنى و ئاژاوه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت. وتیشى" عێراق رووبه‌ڕووى شه‌ڕێکی قورس ڕیشەدار بوویه‌وه‌، به‌ڵام له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌ركه‌وت، به‌لام پێویسته‌ له‌ شه‌ڕى دووه‌میشدا، كه‌ شه‌ڕى دژ به‌ گه‌نده‌ڵییه‌ سه‌ركه‌وتوو بین".

سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتیشى" ده‌بێت هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و سوپا خۆیان له‌ ململانێى سیاسیى وڵات به‌دوور بگرن، له‌ كێشمه‌كێشى سیاسیى تێوه‌ نه‌گلێن".

عەبادی جه‌ختیشى كرده‌وه‌، "ده‌بێ دامه‌زراوه‌ى ئه‌منى و سه‌ربازیى عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بچووكترین گومانى گه‌نده‌ڵى بكات، نابێ له‌و دامه‌زراوانه‌دا، ڕێگه‌ به‌ بوونى گه‌نده‌ڵى بدرێت".

ئه‌وه‌شى گوت: "پێویسته‌ له‌ عێراقدا ته‌نیا هێزێك چه‌كى هه‌بێت، هێزى ده‌وڵه‌ت بێت. سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كانه‌ى له‌ ناوخۆى وڵات هه‌ن، ده‌بێ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تدا بن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ چه‌كى كێشه‌ و ئاژاوه‌ و پشێوى هه‌ژمار ده‌كرێن".