نرخی نه‌وت دابه‌زی

به‌ ٧٢ دۆلار و ٩٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌

 

نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا، دابه‌زی و به‌ ٧٢ دۆلار و ٩٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌كۆكانی ھه‌ڵكه‌ندن له‌ ئه‌مریكا، نرخی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا دابه‌زینی تۆماركرد.

رۆژی ھه‌ینی رابردوو كۆمپانیای ( Baker Hughes) بۆ خزمه‌تگوزاری نه‌وت رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی سه‌كۆكانی ھه‌ڵكه‌ندن له‌ ئه‌مریكا له‌ ١٥ی ئه‌م مانگه‌ زیادی كردووه‌ و گه‌یشتوونه‌ته‌ ٨٦٣ سه‌كۆ.

له‌ كاتژمێر ٠٥:٥٤ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كاندا، دابه‌زی به‌ ٧٢ دۆلار و ٩٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

ھه‌روه‌ھا به‌ ھه‌مان شێوه‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی ئه‌مریكی (نایمه‌كس) له‌ بازاڕه‌كاندا دابه‌زی و ٦٣ دۆلار و ٩٣ به‌ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.