توانا هه‌شت كتێبی شیعری له‌ فارسییه‌وه‌ ده‌كات به‌ كوردی

شیعره‌كانی گله‌ییه‌كی زۆر تونده‌ له‌ ژیانی مرۆڤی نوێ


سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی شاعیری ناوداری فارسی "سوهراب سپێهری " له‌ ژێر ناوی ( هه‌شت كتێب ) ، له‌ لایه‌ن نووسه‌ری كورد " توانا ئه‌مین " وه‌رگێردرایه‌ سه‌ر زمانی شیرینی كوردی .

نووسه‌ری كورد " توانا ئه‌مین " له‌ تازه‌ترین پرۆژه‌ی ئه‌ده‌بی خۆیدا ، توانی كۆ به‌رهه‌می شاعیری ناسراوی ئێرانی كه‌ بریتین له‌ هه‌شت كتێبی شیعری له‌ ژێر ناوی " هه‌شت كتێب " له‌ فرسییه‌وه‌ بخاته‌ سه‌ر زمانی كوردی .

توان ئه‌مین ئاشكرئایده‌كات ،سوهراب بۆ دنیای نوێ و به‌ تایبه‌تی بۆ دنیای ئێستای كوردی زۆر پێویسته‌ ،چونكه‌ شیعره‌كانی گله‌ییه‌كی زۆر تونده‌ له‌ ژیانی مرۆڤی نوێ له‌ زیاد به‌كاربردن ، ئیسرافی نه‌ك ته‌نیا له‌ شته‌ ماددیه‌كان به‌لكو له‌ شته‌ مه‌عنه‌وییه‌كانیش ، له‌ دنیای ئه‌م شاعیره‌دا دۆراو و سه‌ركه‌وتوو نییه‌ و زه‌وی بۆ هه‌مووانه‌ .

جێی ئاماژه‌یه‌، هه‌ریه‌ك له‌ مامۆستا " خالید فه‌تحی " و " هاوبیر كامه‌ران "  پێیدا چوونه‌ته‌وه‌ و وه‌رگێرانه‌كه‌یان  به‌راورد به‌ ده‌قه‌ فارسییه‌كه‌وه‌ كردووه‌ ، ئێستا ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ كۆتاییدایه‌ و ئاماده‌ ده‌بێت بۆ چاپ .