پۆلیسى هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

له‌لێدوانی تایبه‌ت بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى


پۆلیسى هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ ده‌دات كه‌له‌ڕووداوێكى هاتووچۆ له‌به‌رده‌م ماجدی مۆڵ دوو ئافره‌ت له‌شه‌قام كه‌وتوون ، دواترله‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان  وێنه‌ی ڕووداوه‌كه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ له‌كه‌وتنى هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه‌ له‌شه‌قامدا .  

هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر به‌مالپه‌رى كوردستان تیڤی راگه‌یاند  ، كاتژمێر 2:00 شه‌و له‌یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا ، به‌هۆى ڕووداوێكى هاتووچۆ له‌به‌رده‌م ماجدى مۆل  ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر له‌دوو ئافره‌ت به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب ده‌دات ، له‌ئاكامی ڕووداوه‌كه‌ یه‌كێكیان گیان له‌ده‌ست ده‌دات و ئافره‌ته‌كه‌ى دیكه‌یان به‌سه‌ختى بریندار ده‌بێت  و له‌ ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌ له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشكى دایه‌ له‌پێناو چاك بوونه‌وه‌ى . 

هۆگر عه‌زیز ڕاشیگه‌یاند ، دوو ئافره‌ته‌كه‌ ته‌مه‌ن 36 ساڵ و 42 ساڵن ، دانیشتووى شارى زه‌یتونى  هه‌ولێرن . 

گوته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند  دوای ڕووداوه‌كه‌ شوفێرى بارهه‌ڵگره‌كه‌ خۆی ڕاده‌ستى هێزه‌كانى پۆلیس كردووه‌  .