Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:01

عه‌لاوی داوا ده‌کات کورد له‌ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق به‌شدار بێت

عه‌لاوی داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كورد كردووه‌
عه‌لاوی داوا ده‌كات كورد له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق به‌شدار بێت
کوردستان TV
100%

له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان قه‌یرانێكی ئاڵۆز گۆره‌پانی سیاسی عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌ هه‌وڵدان گه‌وره‌ت‌رین هاوپه‌یمانی پێك بێنن. 

وه‌ك دیاریشه‌ جارێكی دیكه‌ ده‌نگ و كورسی كورد له‌ به‌غدا ئه‌و سه‌نگه‌ ده‌بێت كه ‌ئه‌و یاریه‌ سیاسیه‌ كۆتایی پێدێنێت.

له‌مباره‌وه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كورد كردووه‌ كه‌ به‌شداری له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقدا بكه‌ن. 

ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نیه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق كردووه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی چڕ بكه‌نه‌وه‌ و هاوكات داواشی له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق كردووه‌ له‌و پرۆسه‌ سیاسه‌یه‌ نوێیه‌ی عێراقدا به‌شدار بن. 

هاوكات بڕیاره ‌لە چەند رۆژی داھاتوو شاندێكی ھاوبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە مەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق سەردانی بەغدا بكەن. 

جێی ئاماژه‌یه‌ زیاتر لە مانگێك بەسەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تێپەڕیووە، بەڵام بەھۆی ناكۆكی لایەنەكان ھێشتا ئاسۆیەك بۆ رێككەوتن لەسەر پێكھێنانی حكوومەت نییە .
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.