ماڵپه‌رێكی ئه‌مریكی: 7 ملیار دۆلاری عێراق ده‌چێته‌ رووسیا

هۆشداری دراوه‌ته‌ واشنتۆن

ماڵپه‌ری militari watch ئه‌مریكی هۆشداری ده‌دات له‌ زه‌ره‌رمه‌ندبوونی واشنتۆن له‌ بازاری چه‌ك فرۆشتن به‌ عێراق، ده‌شڵێ،  بڕی 7 ملیار دۆلاری عێراق به‌مه‌به‌ستی چه‌ك كرین به‌ره‌و رووسیا به‌رێوه‌یه‌.

ماڵپه‌ره‌كه‌ له‌ راپۆرتێكیدا نووسیویه‌تی: لیوای 35 له‌ سوپای عێراق له‌ جیاتی تانكی ئه‌برامزی ئه‌مریكی ،ده‌ستی كردووه‌ به‌ به‌كارهێنانی تانكی رووسی له‌ جۆری ئێس 90 ، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ تانكی ئه‌مریكی كه‌متر له‌ شه‌ڕه‌كان ببینرێت ، شاره‌زایانی بواری سه‌ربازی ئه‌مریكیش ده‌ترسن ئه‌مریكا له‌ بازاری چه‌ك فرۆشتن به‌ عێراق 7 ملیار دۆلار زه‌ره‌ر بكات .

هه‌روه‌ها ماڵپه‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ئێستادا سوپای عێراق متمانه‌ی زیاتری به‌ تانكی رووسی هه‌یه‌ و به‌كارهێنانی ئه‌و تانكه‌ رووسیانه‌ش ده‌بێته‌ لێدانێكی ترسناك له‌ یه‌كه‌ی تانكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا.

كاتێك سوپای عێراق و گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ تانكی ئه‌برامزی ئه‌مریكی هێرشیان هێنایه‌ سه‌ر كوردستان،له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ چه‌ند تانكێكی ئه‌برامز سووتێنراو توانرا هێرشه‌كانی عێراق بوه‌ستێنرێت .

ئاماده‌كردنی: رزگار